ناوهڕۆك
زانیاری دەربارەی چەوەندەر
ووڵاتی یەکەمی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووە بەڵام ئێستا لە زۆربەی ووڵاتان دەچێنرێت، دوو جۆری سەرەکی هەیە، ڕەنگ سپی و زەرد کە زیاتر بۆ دروست کردنی شەکر بەکاردێت ڕەنگی بنەوشەیی و سوورەکەشی زیاتر بۆ ترشیات و شێلم بەترش و ڕەنگ کردنی هەندێک لە دەرمان و خواردنەوەکاندا بەکاردەبرێت، لە چوار وەرزەی ساڵدا بەکاردێت و دەخورێت، گەڵای ناسکی بۆ سوورکردنەوە و خۆرشت و یاپراخ و زەڵاتە بەکاردێت، وە سەلکەکەشی بە کارگەی تایبەت دەکرێت بە شەکر و لەگەڵ هەندێک خۆرشت و بە کوڵاویش وەک شێلمی کوڵاو دەخورێت کە پێی دەڵێن لەبوو، خواردنێکی وزە بەخش و بەسوودە، چوار سەدە لەپێش زایندا زانراوە کەوا چەوەندەر بۆ دەرمان دەبێت.
سوودەکانی چەوەندەر
- دژە قەبزیە وە گورچیلە بەهێز دەکات.
- بۆ هەوکردوویی میزەڕۆ باشە و بۆ برین و تەداوی بەکاردێت.
- خواردنی لەبوو بە سکی بەتاڵ لەس لە ژەهر پاک دەکاتەوە.
- وزەی تەواو دەدات بەلەش وە بۆ کەم خوێنی زۆر باشە.
- بە خاوی ئاوەکەی بگیرێت وە لەگەڵ ئاوی گێزەر هەر یەکەی فنجانێک بە سکی بەتاڵ بخورێتەوە دژە شێرپەنجەیە و پێشگری لێدەکات.
- ئەو دوو ئاوە بەیەکەوە بۆ توانەوەی بەردی کیسەی زراو بەسوودە.
- چەوەندەر و شێلم و توور و گێزەر بکە بە خواردنی رۆژانە جا بە هەر شێوە و جۆرێک کە حەزت لێیەتی بیان خۆ دەتپارێزن لە زۆر نەخۆشی.
سەرچاوەکان
2778 بینین